ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، چین لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدایە بۆ کردنەوە یان رێگەدان بە تێپەڕبوونی غازی شلی سروشتی قەتەر و نەوتی خاو لە گەروی هورمزەوە.
ئاژانسه‌كه له زاری سەرچاوەیه‌كه‌وه دەشڵێ، کەشتییەکی گەورەی غاز، کە سەر بە چینە لە گەروی هورمز ماوەی چەند ڕۆژێکە گیریخواردووە و ئێران رێگە بە تێپەڕبوونی نادات.
ئێران وه‌ك گوشار له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه گەروی هورمزی داخست و هۆشداریدا هیچ كه‌شتییه‌ك پێیدا تێنه‌په‌ڕێت، له چه‌ند ڕۆژ ڕابردوشدا چه‌ند كه‌شتییه‌ك كه هۆشدارییهكهین به هه‌ند وه‌رنه‌گرت له‌لایه‌ن تارانه‌وه كرانه ئامانج.
چین کڕیارێکی گەورەی غازی شلی سروشتی قەتەرە، بەهۆی وەستانی هاتوچۆ لە گەروەکە نرخی سوتەمەنی بەرزبووەتەوە، پەکین لە هەوڵی ڕازیکردنی تاراندایە بۆ پاراستنی کەشتییەکانی.