وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەژمارکردنی نمرەی هەردوو وانهی عەرەبی و کوردی بۆ پۆلی 12ـی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵ كرده ئارەزوومەندانە و بۆ ساڵی داهاتوو بڕیاری دیكهی له بارهوه دهدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025 - 2026)، هەژمارکردنی نمرهی هەردوو بابەتی زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بۆ قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکرێتە ئارەزوومەندانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت قوتابی لە هەردوو بابەتەکە نمرەی دەرچوون بهێنێت (بەلایەنی کەم نمرەی 50 بهێنێت)، ئینجا دەتوانێت ئارەزوومەندانە نمرەی ئەو دوو بابەتەی بۆ هەژمار بکرێت یان نا.
ئهم بڕیاره دوای ئهوههات، لە ساڵانی ڕابردوو هەژمارکردنی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی 12ـی ئامادەیی ئارەزوومەندانە بوو، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە 20-5-2025 بڕیاریدا، بڕیاری ئارەزوومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشێندرێتەوە.
ئهو بڕیارهش نیگهرانی لێكهوتهوه و قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لێکەوتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کرد، بۆیە ئەم بڕیارە بۆ ئەمساڵ هەڵوەشایەوە و هەژمارکردنی نمرەی دوو بابەتەکە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئارەزوو مەندانە دەبێت.