بە مەبەستی ڕاهێنان و ئامادەکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بۆ خوێندن، ناوەندی پەروەردەی پێشوەختە لە کەلار دامەزراوە، بەڵام ناوەندەکە گرفتی کەمیی مامۆستای هەیە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار دەڵێت جارێ سەرەتایە و هەوڵ دەدەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پسپۆڕیی تایبەت بۆ ناوەندەکە دابین بکەین.
لە زانکۆی گەرمیانیش بۆ ئەمساڵ بەشیکی نوێ کراوەتەوە، کە لە داهاتوودا مامۆستای پسپۆر بۆ ناوەندەکە پێدەگەیەنێت.