هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کامپەکان دەستپێبکەنەوە.
ئەمشەو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لەناو پۆل و کامپەکان بۆ سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکان بە حکومی و تایبەتەوە لە ڕۆژی یەکشەممە 12ی 4ی 2026.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران خوێندن لە هەرێمی کوردستان کرا بە ئۆنلاین و خوێندنی ناو پۆل ڕاگیرا.