ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕى 4.1 پلەى ڕێختەر تارانى پایتەختى وڵاتەکەمانى هەژاند.
ئاماژەبەوەشکراوە، چەقى بومەلەرزەکە ناوچەی بومێهنی تاران بووە و لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر لەژێر زەوى بووە.
باسلەوەشکراوە، دانیشتووانی شارۆچکەى پەردیس و ناوچەکانی دەوروبەری تاران هەستیان بە بەهێزى بومەلەرزەکە کردووە.
دەشڵێن، تا ئێستا هیچ لەبارەى زیانە گیانى و مادییەکە ڕووداوەکە لەبەردەست نیە.