ڕاستەوخۆ

بورهان ڕەشید گوڵە: لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی مانگرتنیان شکاند

reset font size increase font size

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی مانگرتنیان شکاند و پارێزەرەکەشیان دەڵێت، بەڵێنیان پێدراوە دۆسییەکە بەڕێڕەوی یاسایی خۆیدا تێپەڕێت.

دوای سێ ڕۆژ لە مانگرتن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی دۆسیەی لالەزار مانگترنیان شکاند.

لەوبارەیەوە بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوری شێخ جەنگی بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند، تیمی پارێزەران داوایان لە مانگرتوان کردوە مانگرتن بشکێنن، چونکە تا ئێستا دۆسییەکە لە ئاسایشە و نەنێردراوە بۆ دادگەی تاوان.

هەروەها گوتیشی، لە ئێستادا نازانن ڕوانینی دادگە چۆنە و ڕوون نییە دۆسییەکە زوو یەکلادەبێتەوە یاخود نا.

بورهان رەشید گوڵە ئاشکرایکرد، بەڵێنیان پێدراوە سبەی پێنجشەممە یان یەکشەممەی داهاتوو دۆسییەکە ڕەوانەی دادگای تاوانی سلێمانی بکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ 10 گیراوی دیکەی دۆسییەی لالەزار ئازادکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەشت مانگ بە سەر ڕووداوەکەی لەلەزار، لە 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، تێپەڕدەبێت کە بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس. هەر لەم رووداوەدا نزیک بە 200 کەس لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل دەستگیرکران، لە ئێستادا کەمتر لە 18 کەسیان لە زینداندا ماون.

جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا دانیشتنی دادگە لەبارەی دۆسییەکەوە ئەنجام نەدراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.