به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی دزین و فرۆشتنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاڵتوون، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك بڕێكی زۆر ئاڵوتوونی لێدزراوه، سكاڵای تۆمار كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا گرتووه، كه دزه‌كان له فرۆشتنی ئاڵتوونه‌كه ده‌ستیانكه‌وتووه.
ده‌شڵێت، تۆمه‌تباره‌كان له‌دایكبووی ساڵه‌كانی " 1980 و 1993"ن.