راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، گواستنه‌وه‌ی داعشه زیندانیه‌كانی سوریا بۆ زیندانه‌كانی عێراق به بڕیاری محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بووه.
حسێن عه‌لاوی له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ده‌ڵێت، دوای ئاڵۆزییه‌كانی سوریا له نێوان سوپای سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیی، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان مه‌ترسیی هه‌بوو له هه‌ڵاتنی ئه‌و داعشه زیندانیانه‌ی له زیندانه‌كانی سوریادا بوون، چونكه به هه‌ڵاتنیان مه‌ترسیی گه‌وره‌یان دروستده‌كرد بۆ عێراق و ناوچه‌كه و جیهان به گشتیی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق كاری له پێشینه‌بووه، بۆیه حكومه‌تی عێراق به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بڕیاری گواستنه‌وه‌ی داعشه زیندانیهكانیدا.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار زیندانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه گواسترانه‌وه بۆ عێراق.