ڕاستەوخۆ

به‌غداد بڕیارێکی دیکەی دژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکرد هه‌ڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستانن

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە، هەر ئۆتۆمبێلێک هه‌ڵگری ژماره‌ی شاره‌كانی كوردستان بیت و لە دوای 1/6/2025 لە هەرێمی کوردستانەوە چووبێته‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان، دەبێت جیاوازی باجی گومرگی بدات.

بڕیارەکە بەشێوەیەکە، باجی گومرگی لە عێراق بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک، سێ ملیۆن و 500 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بڕەکەی، تەنها ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە، ئەوەش وای لە شۆفێرانی شارەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق کرد، لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێل بکڕن.

سەرەتای مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بڕیاریدا، رێگەنەدات ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لە هەرێمەوە بڕواته‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ئه‌گه‌ر بڕوات دەبێت جیاوازی باجی گومرگی بدات.

لە ئێستادا بڕیارەکە بەشێوەیەک گۆڕاوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە، کە لە دوای 1/6/2025 تابلۆی هەرێمیان پێدراوە لە شارەکانی عێراق هاتوچۆ دەکەن، دەبێت ئەوانیش بڕی ئەو باجە گومرگییە بدەن کە عێڕاق دیاریکردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.