وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیامێکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگه‌یاند، ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازیی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز هه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی "هاوپەیمانیی هورمز" لە لەندەن ڕایگەیاند، ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەربازیی بەکۆمەڵ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە ئارادایە.
ئیڤێت کوپەر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا سەرنجیان لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری دیبلۆماسی و سەپاندنی فشاری ئابوورییە بەسەر ئێران‌دا.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سه‌ركۆنه‌ی بێباكیی ئێرانی كرد و گوتی " هەنگاوەکانی تاران زیانی گەورەی بە ئاسایشی ئابووریی جیهان گەیاندووە".
نزیكه‌ی مانگێكه به‌هۆی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كان و هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هاتوچۆ و گواستنه‌وه له گەرووی هورمز، له لایه‌ن ئێرانه‌وه سنوردار كراوه ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له كه‌شتییه‌كان ڕێگه‌یان پێده‌درێت له گه‌رووه‌كه‌وه تێپه‌ڕن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر نرخی نەوت و سوتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهان دروستكردووه.