ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ته‌واو ئاڵۆزكردووه، باشترین بژارده‌ش ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
هۆشیار سیوه‌یلی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به میدیای نزیك له حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به داخه‌وه یه‌كێتی وه‌ك پێویست نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه و هاوكار نه‌بووه، بۆیه دۆخه‌كه به‌م ئاسته گه‌یشتووه كه وایكردووه پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌خت بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو هاوپەیمانیێتیەی لە نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ دروستبووە، پێكهێنانی حكومەتی تەواو ئاڵۆزكردووە، هه‌روه‌ها پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریش هۆكارێكی دیكه بوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی.
وتیشی، پێشتر پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام جگه له یه‌كێتی ئه‌وانی دیكه ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری بكه‌ن، بۆیه ئێستا پارتی ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه كۆببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێستا هه‌یه، حكومه‌ت پێكنایه‌ت و ڕەنگە دوابژاردەو بژاردەی یەكەم ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بێت.