بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: ئاساییشی ئیسرائیلییەکان دەپارێزین و نەخشتەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگۆڕین.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا گفتوگۆیەکی باشمان لەبارەی ئێرانەوە کردوە و بەردوامین لەپێکەوە کارکردن.
لەبارەی دۆخی لوبنانیشەوە گوتى: ئێمە لە هەنگاوێکی میژووییدان بۆ گەیشتن بە ئاشتیی لەگەڵ لوبنان و حزبوڵڵاش هەوڵی تێکدانی دەدات، بەڵام وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی ئاساییشی باکوری وڵاتەکەی تا سنوری لوبنان، لە ئەگەری تێکدانی ئاشتییشدا هێرشەکانیان بۆسەر حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت.