باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد جارێکی دیکە داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات به خێرایی عێراق جێبهێڵن .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاندووه، بەهۆی هێرشی بەربڵاوی گروپە چەکدارەکان بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیا جیاکان، پێویسته هاوڵاتیانی ئهمریكی دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.
دەشڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگهی وڵاتانی ئوردن، سعودیە، تورکیا و کوەیت، كه سنوورە وشکانییەکان بە کراوەیی ماونەتەوە، عێراق بەجێبهێڵن.
پێشتریش باڵیۆزخانهكه داوایكردبوو، هاوڵاتیانی ئهمریكی عێراق جێبهێڵن یاخود ڕوو له ناوچه ئارامهكان بكهن.