ڕاستەوخۆ

بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی نەورۆزی قەندیل کرا

reset font size increase font size

ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل و شارەوانی و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە، داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان ده‌كه‌ن، بەشداریی لە کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئه‌مساڵدا بکەن.

لاڤان مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل، لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێكی هاوبه‌شی ڕێكخه‌رانی نه‌ورۆز ئاماژەی بەوەکرد، نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی "ڕێبەریی ئازاد و یەکێتیی دیموکراتی کوردان" بەڕێوەدەچێت.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە، نەورۆزی ئەمساڵ پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدی بەرخۆدانی ڕۆژاڤاوا و شه‌هید ئەحمەد هێمن کەرکوکی دەکرێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە قەندیل ڕایگەیاند، ئێوارەی 20ی مانگ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و ڕێپێوانی مەشخەڵ بەرەو چیاکان ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی دواتریش ئاهەنگە گەورەکە، بە بەشداریی چەندین هونەرمەند و گروپی موزیکی لە گۆڕەپانی نەورۆز لە بناری قەندیل دەست پێدەکات.

هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کردووە، بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداریی نەورۆزی قەندیل بکەن و ئەم یادە بکەنە وێستگەیەک بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و بەدەستهێنانی ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.