ڕاستەوخۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵو لە دەباشان کۆبوونەوە

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی ئێستای پارتی ئایندە کرد.

 لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆلەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان کرا.

هەروەها تێیدا هەردوولا گرژییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پەنابردنە بەر گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن وەک تاکە ڕێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان کردەوە.

هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، پرسی گەشەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسییەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و وڵاتی تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و ئاماژە بە پێویستیی ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە درا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق پشکی شێری گفتوگۆکانیان بەرکەوت، بەشێوەیەک پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆسپ و تەگەرانەی بەردەم پڕۆسەکە داڕژران، هاوتەریب لەگەڵ پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی لە بەغدا.

لە کۆتاییشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵو بە گرنگییەوە باسیان لە سەقامگیریی ناوچەکە کرد و جارێکی دیکە پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان دووپاتکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.