بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمریکا و ئێران دەکات بەبۆنەی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوانیاندا و ڕایدەگەیێنێت، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هیوای خۆی بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکە ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام.
هەروەها ڕایگەیاند: "هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی، دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان."
لە کۆتای پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامەکەی بە نزای پاراستن بۆ هەردوو وڵات کۆتایی پێهێنا و گوتی: "خودا ئێران و ئەمریکا بپارێزێت."