سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی ڕێبەری نوێ له ئێران دەکات.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا، پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی ئێران.
دەشڵێ، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتەهۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە.