بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 23ـی نیسانی 2026، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی له په‌رله‌مانی به‌غداد كرد و ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كه‌ن.
بافڵ تاڵه‌بانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هەردوولادا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی، سوپاسی فراکسیۆنی نەوەی نوێشی کرد بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ یەکێتی، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.
ڕۆژی 17ـی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕێككه‌وتنێكیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.