وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند، گه‌ره‌نتی سه‌رجه‌م ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان كراوه و گه‌نمی پێویست و كۆگاكراویشیان بۆ ساڵێكی ته‌واو هه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی نیسانی 2026، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، دابینکردنی سه‌رجه‌م ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان و گه‌نمی پێویست و كۆگاكراوی بۆ ماوه‌ی ساڵیكی ته‌واو ڕاگه‌یاند.
ڕیاز مەهدی موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی گوتووه، پلانێكی ورد و گشتگیرییان بۆ کۆنترۆڵکردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراك داناوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئێستا به‌شی پێویستیی ساڵێك، گه‌نمیان كۆگا كردووه و ته‌واوی ماده سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌به‌ته‌ی خۆراكیشیان دابین كردووه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی به‌شێك لە پێداویستییه خۆراکییەکان، به‌هۆی زیادبوونی تێچووی بارکردن و گواستنەوە، هه‌روه‌ها دواکەوتنی گەیشتنی کەشتییەکان بۆ بەندەری ئوم قەسر و دەروازەکانی تره‌وه‌یه.