ڕاستەوخۆ

باره‌گای حزبی دیموکرات لە کۆیە بۆردومانکرا

reset font size increase font size

تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و موشەک هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کەسێک بریندارە.

قایمقامی کۆیە دەشڵێ، بێجگە لە سێ درۆن، موشەکێکیش ئاڕاستەی کەمپی ئازادی تایبەت بە کەسوکاری پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراوە و بەوهۆیەوە کارمەندێکی تەندروستیی نەخۆشخانەکە بریندار بووە.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هیچ سیستمێکی ئاسمانیی نەیتوانیوە بەر بە هێرشەکە بگرێت، لە کاتێکدا پێشتریش جەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی قەزای کۆیە کراوە و خراونەتە خوارەوە و زیانیان نەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.