لقی ئیتاڵیای هەیڤا سۆر ئا کوردستان پڕۆژەی باخچەی ساوایانی لە کەمپی مەخمور جێبەجێ کرد و باخچەکە کە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە دێت، کە لە ساڵی ٢٠٢٤ چووە بوارى جێببەجێکردنەوە و لە ئێستاشدا ئامادەیە بۆ وەرگرتنى منداڵان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هەیڤا سۆر ئا کوردستان، بە گشتی بڕی 120 هەزار یۆرۆ بۆ دروستکردنی باخچەی ساوایان خەرج کراوە، پێنج مامۆستای پسپۆڕ و یەک دەروونناس و دوو کەس بۆ بەشى کارگێڕی بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە دامەزراوە نوێیەکەی پەروەردەدا کاردەکەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئامانج لە کردنەوەى ئەو باخچەی ساوایانە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پاڵپشتە بۆ فێربوونى منداڵان، لە هەمانکاتدا باخچەکە گۆڕەپانێکى فراوانى یاریکردنى تێدایە.