لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنرێت و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی.
باخچەلی باسی لەوەش کرد، نەخشەڕێگای تورکیا بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک داڕێژراوە و پێویستە یەکێتی نەتەوەیی و برایەتیمان بەهێزتر بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بانگەوازەکەی ڕێبەری دامەزرێنەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 27 شوبات، پشکێکی گەورەی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیەیە کە لە تورکیا هاتووەتە ئاراوە.