ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ماوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی بۆ دوو ساڵ کەم کردەوە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی بێمووچە بە فەرمانبەران دەرکرد و ماوەی مۆڵەتەکەی لە پێنج ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەم کردەوە.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، پێدانی مۆڵەتی بێمووچە لە تەواوی ماوەی ڕاژەی فەرمانبەریدا تەنیا بۆ یەک جار دەبێت و ئەو ماوەیەی کە فەرمانبەر لە مۆڵەتدا دەبێت، بە خزمەتی فەرمانبەریی هەژمار ناکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم گۆڕانکاری و ڕێکارە نوێیە هاوتایە لەگەڵ ئەو بڕیارەی پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری کاروباری فەرمانبەران و دامەزراوە فەرمییەکان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.