ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبونەوەدایە .
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، بابەتی خەرجکردنی مووچەو بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات لە بڕگەی دووەمدا جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە قسەی لەبارەوە دەکرێت.
لە بڕگەی سێیەمیشدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەکات لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ بە ڕێژەی (20%) بۆ شەش مانگی دیکە.