ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەربارەی بەردانەوەی ئاوی فوڕات هۆشداریی دەدات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا هۆشداریی توند لە مەترسییە گەورەکانی بەردانەوەی ڕێژەیەکی زۆری ئاوی ڕووباری فوڕات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەدات.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە، ئەم کارەی تورکیا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و گەیاندنی زیانی مادی و گیانیی زۆر قورس بە دانیشتووانی هەردوو پارێزگای ڕەققە و دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هاوکات لەگەڵ ناردنی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە، داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی حکومەتی کاتی دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات جەخت دەکاتەوە کە پێویستە دەستبەجێ ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی سڤیل و پاراستنی سەرجەم موڵک و ماڵە گشتی و تایبەتەکان بگیڕێتەبەر، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئاستی ئاوەکەوە کەوتوونەتە ژێر مەترسیی ڕاستەقینەی وێرانبوون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان