ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە و ئێرانیش داوای پشتیوانی دەکات

reset font size increase font size

ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای فەرەنسا كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌كات.

کەمێک پێش ئێستا ئێران، لەڕێی وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای لێكرد، بەرپرسیارێتی ئاشتی لە ئەستۆ بگرێت.

لە نامەکەدا ئێران دەڵێ، داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین بەپەلە و بەبێ دواخستن کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکبخەن و ئەم کرداوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە شەڕانگێزی و بە لەناوبردن و هەڕەشە لەسه‌ر ئاشتی ناوبەرن.

هه‌روه‌ها داواشده‌كات، هەوڵی جدی بدەن بۆ وەستاندن و راگرتنی ئەم هێرشە نایاساییەی كراوه‌ته‌ سه‌ریان.

دەشڵێ، کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات ئیدانەی ئەم کردەوانە بکەن و دەستوەران بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.