ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی داخراو سەبارەت بە ئێران ئەنجامدەدات، بە مەبەستى تاوتوێی هێرشەکانى سەر ئێران و گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر داوای ڕوسیا کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران.
شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر داواکاری حکومەتی ئێران، هێرش بۆسەر ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕادەگرێت، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان لە وڵاتانی ناوبژیوانکار ڕەتیدەکەنەوە ئێران داوایەکی لەو جۆرەی لە ئەمریکا کردبێت.