بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی سوید کە لە 13ی ئەیلوولی 2026 بۆ دیاریکردنی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمەکان و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان بەڕێوە چوو، لە کۆی 84 کاندیدی کورد، تائێستا حەوت کاندید توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
کاندیدە سەرکەوتووەکانی پەرلەمانی سوید بریتیین لە: گورگین باقرچی ئۆغلۆ، هەنا ئەمین، لاوین ڕێدان، قادر قاسرگە، سارا گویلە، تەلار ئەلكوردی و هاوار ئاسایش؛
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی کورد بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمەکان و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ئاشکرا نەکراوە.