ڕاستەوخۆ

ئەمریکا 50 فڕۆکەی شەڕکەری رەوانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

reset font size increase font size

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەکسیۆس، ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 50 فڕۆکەی شەڕکەری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە خەریکی کۆکردنەوەی هێزە لە ناوچەکە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کە لە پێگەی راداری جیهانییەوە وەرگیراوە، بۆ چاودێری شوێن و جوڵەی فڕۆکەکان، ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرقاڵی کۆکردنەوەی فڕۆکەی شەڕکەر و کەشتی فڕۆکەهەڵگرە، چەندین فڕۆکەی بارهەڵگر و شەڕکەری وەک ئێف 16، ئێف 22 و ئێف 35ـی  رەوانە کردووە.

لەماوەی رابردوو، ئەمریکا دوو کەشتی گەورەی فڕۆکەهەڵگری بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵاندووە، کە یەکێکیان ئەبراهام لینکن لە دەریاری عەرەبییە و ئەوەی دیکەیان بە ناوی جیڕاڵد فۆرد لە گەوری جەبەل تاریقە.

ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، واشتن و تاران له‌ دانوستانی ناڕاسته‌وخۆدان و دوێنێ له‌ جنێف به‌ نێوه‌ندگیری عومان گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.