رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، به پشتبهستن به چەند وێنەیەکی بنکەی ئاسمانی شەهید مۆفەق سەڵتی ئوردن، کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی گیراوە بڵاویكردهوه، ئەمریکا ژمارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی له ئوردن بۆ سێ هێندە زیادکردووە.
رۆژنامەکە دەڵێ، بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونهتەوە زیاتر لە 60 فڕۆکەی شەڕکەر لە بنکەکە راگیراون، جگە لە بوونی زیاتر لە 68 فڕۆکەی بارهەڵگر، کە لە رۆژی یەکشەممەی رابردووهوه جێگیرکراون و پێداویستی و چەکیان بە هێزەکە گەیاندووە.
لەبارەی زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن، فڕۆکەکان لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا هاتوون کە لەگەڵ ئەمریکا هەمانە و کەلوپەلیان بۆ بنکەکە هێناوە.
بنکەی شەهید مۆفەق سەڵتی، لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی شاهانەیی ئوردن بەڕێوەدەبرێت، دەکەوێتە شاری ئەزرقە، لە چوارچێوەی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ 'رووبەڕوونەوەی تیرۆر' هێزەکانی ئەمریکا بەکاری دەهێنن.