ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە نیازە کۆگایەکى گەورەى مووشەکی کروز لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بنیات بنێت و بۆ ئەو مەبەستەش پنتاگۆن ژمارەیەکى زۆرلەو جۆرە موشەکە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکە .
ئاژانسەکە ئاماژەى بەوکردووە، لە مانگی ئازاردا بڕیارى گواستنەوەى ئەو مووشەکانە لە کۆگاکانی ئەمریکا لە ناوچەی زەریای هێمن دراوە بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی فێرفۆرد لە بەریتانیا و دواتر دەبرێنە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
باسلەوەشکراوە، لەسەرەتاى دەستپێکى هێرشەکانەوە ئەمریکا زیاتر لە هەزار موشەکى لە جۆرى کروزى ئاڕاستەى بنکە و بارەگاکانى ئێران کردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، موشەکى کروز لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنەوە بەرهەم هێندراوە و تواناى بڕینى 965 کیلۆمەترى هەیە و بە یەکێک لە جۆرە موشەکە پێشکەوتووەکانى ئەمریکا دادەنرێت.