رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه‌شتییه جەنگییەکان ڕۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌روی جبل تاڕق نزیكبوونه‌ته‌وه، بەو هۆیەوە له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ئاماده دەبن بۆ هێرشكردن.
به‌رپرسانی ئەمریکا بۆ رۆژنامەکە باسیان لەوە کردووە، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌مووان بزانن كه تواناكانی شه‌ڕكردن له ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌كات، ئەگەرچی هێشتا ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر هێرشی سەربازی نەداوە و چەند رۆژێکی کەمی داناوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بڕیارە.
دانیال بی شاپیرۆ، باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا له ئیسرائیل و به‌رپرسێكی باڵای پنتاگۆن له سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆو بایدن بە رۆژنامەکەی گوتووە: ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێدەکەوێتەوە، له‌وانەش مووشه‌كی بالیستی كه توانای كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكای هه‌یه له ناوچه‌كه، هەروەها تۆڕێكی هێزی وه‌كاله‌ت له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به خێرایی هه‌ر هێرشێك بگۆڕێت بۆ شه‌ڕێكی فراوانتر و خوێناویتر.
دوێنێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: دەبێت لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتنێکی بەرهەمدار، ئەگەرنا شتی خراپ روودەدات، گوتیشی: لە ماوەی 10 ڕۆژی دیکە ڕوون دەبێتەوە دەتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن یان نا.