وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بە ناوی "توڕەیی ئۆپێک" بە بەشداری 50 هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ سه‌ر ئێران ئەنجام بدەن.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی بی ئێس" ی ئه‌مریكی، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران و تەنانەت دەیانەوێت بژاردەی بەکارهێنانی هێزی زەمینیش تاقیبکەنەوە.
گوتیشی، لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئەگەری بەکارهێنانی بۆمبی ئاسایی قورس، بۆ پێکانی بنکە سەربازییە ستراتیژییەکانی ئێران لە ئارادایە. وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا، باسی له‌وه‌ش كرد ئەم جەنگە بێ زیان نابێت و قوربانیی لە ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام قوربانییه‌كان پێداگرییان زیاتر ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه.