ڕاستەوخۆ

ئەمریکا بەشدارە و ئیسرائیل خۆی بۆ تۆڵەی ئێران ئامادە دەکات

reset font size increase font size

• بەرپرسێکی ئەمریکی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بەشداری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێراندا کردووە.


•
بەرپرسانی ئیسرائیل: خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ⁠ئەگەری هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک.


•
سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل پشتیوانی لە هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن. یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل نووسیویەتی: لەبیرتان بێت گەلی ئیسرائیل بەهێزە، سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانی بەهێزە، بەهێزترین دەسەڵات لە جیهاندا هی ئێمەیە.


•
بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران: وەڵامی ئێمە "وێرانکەر" دەبێت.
ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە ئامادە دەکات و وەڵامدانەوەی ئێرانیش "وێرانکەر" دەبێت.


•
پرسێکی ئەمریکی: هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران بە ئامانجی لەناوبردنی دامەزراوە ئەمنییەکانە، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران بە ئامانجی لەناوبردنی دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.


•
یەدیوت ئەحرۆنۆت: ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرانە ئامانج. ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی نووسیویەتی: هەر مووشەکێک کە ئاراستەی ئێران دەکرا، ناونیشانێکی دیاریکراوی لەسەر بوو.


•
ئاسمانی ئێران داخرا، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری ماجید ئەخەوان، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە ڕایگەیاندووە: تەواوی ئاسمانی وڵات داخراوە.


•
هەواڵی پچڕانی هێڵی تەلەفۆن و پەکخستنی ئینتەرنێت لە تاران
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێڵەکانی مۆبایل لە بەشێک لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تاران پچڕاون و پەیوەندی ئینتەرنێتیش لە هەندێک ناوچە لاواز بووە.


•
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت: لە ئێستادا هێرشەکان لەسەر ئامانجە سەربازییەکان چڕبوونەتەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر ئامانجە سەربازییەکانە، بەڵام ڕەتیکردەوە وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.


•
ترەمپ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی پشتڕاست دەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی شەڕی گەورەیان دژی ئێران دەستپێکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.