ڕاستەوخۆ

ئەلئەخبار: تورکیا دەیەوێت بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا بە یاسایی بکات

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ئەلئەخبار بڵاویکردەوە، تورکیا دەیەوێ پێداچوونەوە بە رێککەوتننامەی "ئەدەنە" بکات و پەرە بە دەستڕۆشتووییە سەربازییەکانی خۆی لەناو سنوورەکانی سوریا بدات.
ئاژانسی هەواڵی ئەلئەخبار لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرسی چاکسازیکردن لە رێککەوتنی "ئەدەنە"، بووەتە بابەتێکی سەرەکی لە پرسە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی حکومەتی تورکیا. راپۆرتەکە دەڵێت، ئەنقەرە بەنیازە بەجۆرێک چاکسازیی لە رێککەوتنەکەدا بکات، کە مانەوەی دایمی هێزەکانی خۆی لە سوریا مسۆگەر بێت.
ئەم هەنگاوەی تورکیا لەکاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و هێزەکانی دیمەشق روو لەزیادبوونەوە. هێزەکانی هەسەدە پێداگرن لە چوونەدەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا و ئەمە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە پێویست دەبینن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەشێکی هێزەکانی لە سوریا کشاوندوەتەوە، بەڵام هەنگاوی چاکسازی لە رێککەوتنی ئەدەنە پەیامێکی راستەوخۆیە بە هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا، بۆ ئەوەی نیشانی بدات ئەنقەرە هیچ نیازێکی بۆ کشانەوە لە شوێنە ستراتێژییەکانی وەک عەفرین نیە. 
رێککەوتننامەی "ئەدەنە" لە سەردەمی حافز ئەسەد، لەژێر گوشاری سەربازیی تورکیا واژۆ کرا. رێککەوتنەکە رێگەی بە هێزەکانی تورکیا دەدات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک )، تا قوڵایی پێنج کیلۆمەتر بچنە ناو سنوورەکانی سوریا، بەڵام رێککەوتنەکە مافی مانەوە بە هێزەکانی تورکیا نادات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.