سهرۆككۆماری توركیا رایگهیاند، ههموو ڕێكارێك بۆ خۆپارێزی دهگرنهبهر، ئهمڕۆش بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ هێرشەکانیان تێکشکاند، لەمەوداوش بەم شێوەیە بەردەوامدەبن.
ڕەجەب تایب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەندێک لایەن دەیانهوێت بمانخەنە ناو بۆسەیەکی سیاسییەوە، بەڵام ڕێگە بەمە نادەین. گوتیشی ئیرادەو هێزمان لە جاران زۆرترە و لەدژی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەمان دەوەستینەوە.
گوتیشی، بەکۆڵنەدانەوە لەدژی هەرجۆرە گەمارۆ و پیلانێک وەستاوینەتهوە و باوەڕمان بە هێزەکانمان و گەلەکەمانە، پێشتریش نیشانمانداوە، چۆن دژی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر گەل و خاکەکەمان وهستاوین.