سەرۆکى تورکیا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: سەرەڕاى ئەو جەنگەى لە ناوچەکەدا هەیە، کە زیانێکى زۆرى هەیووە، بەڵام لەڕووی دابینکردنی وزە و ئاسایشی کۆگاکردنى هیچ کێشەیەکمان نییە.
باسیلەوەشکرد: لێدوانەکانی ئۆزگور ئۆزەل سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەت دەکەمەوە و لە ئێستادا هیچ نیازێکمان نیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە.
ئاماژەى بەوەشکرد: داخستنی گەرووی هورمز کاریگەرى زۆرى لەسەر ئابورى جیهان لەڕووى وزە، کشتوکاڵ، پیشەسازیی و تەکنەلۆژیا دروستکردووە.
گوتیشى: لێکۆڵینەوەکان لە دژی نرخی بەرز بەردەوامە و هیچ کەمیییەکیان لە ماددە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی نییە ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێکارانەى گیراونەتەبەر.
ئەوەشیخستەڕوو: تا ئێستا تێچووی زیادەی ڕووبەڕووبونەوەى مەترسیەکانى جەنگ لەسەر وڵاتەکەمان گەشتووەتە 50 ملیار لیرە .