ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگهیاند، ئیسرائیل دهیهوێت به تهواوهتی لوبنان داگیر بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2026 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، له میانی كۆبوونهوهی پارتی داد و گەشەپێدان، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، ئیسرائیل پلانی خۆی بۆ داگیرکردنی لوبنان جێبەجێ دەکات و تەنیا بەوەوە ناوەستێت، بهڵكو هێرشەکانی بۆ سەر سوریاش بەردەوامە.
ئهردۆغان ڕەخنەی توندی لەو لایەنانەش گرت، کە لە چوارچێوەی جەنگی ئهمریكا و ئیسرائیل لهگهڵ ئێران، بە دیدێکی مەزهەبی سەیری ڕووداوەکان دەکەن.
گوتیشی، ناوچەکە بە سەختترین قۆناغدا تێدەپەڕێت، تەنانەت منداڵانیش لەناو خوێندگەکاندا دەبنە ئامانجی موشەک و درۆن.
سهرۆككۆماری توركیا باسی لهوهش كرد، پەککەوتنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەبێتە هۆی تێکچوونی ئابووریی.