ئەحمەد تورک سەرۆکی پێشووی شارەوانی ماردین لە وەڵامی قسەکانی دەوڵەت باخچەلی گوتی، من کورسی دەسەڵاتم ناوێت، بەڵام ئەگەر هەوڵێکی لەو شێوەیە هەبێت بۆ گەڕاندنەوەم بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی ماردین، ئەو هەوڵە دەبێتە متمانەیەک بۆ پڕۆسەی ئاشتی و زیاتر بەرەو پێشی دەبات.
گوتیشی، بڕیارەکانی پێشووی دەسەڵات، بێ متمانەی زۆری لەنێو خەڵک و لایەنە سیاسییەکان دروستکردووه، دەبێت ئەو متمانەیە بگەڕێندرێتەوە، پێویسته چارەنووسی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی ههدهپه یەکلابکرێنەوە و ئازاد بکرێن.
قسەکانی ئەحمەد تورک، لە کاتێکدایە، ئهمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنرێت و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی.