ڕاستەوخۆ

ئێران کۆگاکانی سوتەمەنی عومانی كرده‌ ئامانج

reset font size increase font size

میدیاکانی حکومەتی عومان ڕایانگەیاند، کۆگاکانی سوتەمەنی لە بەندەری سەڵاڵەی ئەم وڵاتە کراونەتە ئامانجی هێرشی درۆنی ئێرانی.

ئاژانسی فەرمیی عومان ئاشکرایکردووە، لەگەڵ ئەوەی چەندین درۆن لە ئاسماندا تەقێنرانەوە، بەڵام بەشێکیان توانیان بگەنە کۆگاکانی سوتەمەنی لە بەندەری سەڵاڵە.

ڕاشیگەیاندووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دوای هێرشەکە، هەموو کارەکانی بەندەرەکە تا کاتێکی نادیار راگیراون.

دوای هێرشەکە، هەیسەم بن تارق ئال سەعید، سوڵتانی عومان ئەم وڵاتە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆكکۆماری ئێران، ناڕەزایەتی و سەرکۆنەی وڵاتەکەی، بەرانبەر هێرشە بەردەوامەکانی ئێران، بۆ سەر خاکی عومان ڕاگەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.