ڕاستەوخۆ

ئێران هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی دەستپێکرد

reset font size increase font size

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وەزارەتی هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە تازەترین هەڵمەتیدا 97 کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە دەستگیرکردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەکە کە ئاژانسی (فارس)، بڵاویکردووەتەوە، پێنج شانەی چەکداری لە پارێزگای خوزستان دەستگیرکراون، کە پلانیان هەبووە لەژێر ڕێنمایی ئیسرائیل و ئەمریکادا کاری تێکدەرانە بکەن.

دەشڵێ، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو كەسانەدا دەست بەسەر چەندین بۆمبی دەستی، چەکی کڵاشینکۆف و بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گیراوە.

لەوبارەیەوە پۆلیسی پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاندووە، 41 کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ناردنی گرتەی ڤیدیۆیی بۆ میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم هەڵمەتی دەستگیرکردنەدا، دەزگای دادوەریی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی سێ کەسی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارکرابوون بە کوشتنی کارمەندانی پۆلیس و هاوکاریکردنی ئیسرائیل و ئەمریکا لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.