ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرنج و هەموو توانای ئێران لە سەر پرسی بەرگرییە.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، لە کاتی دانوستانەکاندا هەمیشە جەختیان کردووەتەوە، دەبێت هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، چاوکراوە و ئامادەی بەرگریی بن.
دهشڵێت، ئەزموون سەلماندویەتی متمانەی ڕەها، کارێکی دروست نییە.
ئاشکراشی کرد، سەرەڕای کوژرانی عەڵی خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
گوتیشی، لە نێوان دوو خولی دانوستان، ڕووبەڕووی هێرشێکی ناجوامێرانە بوونەتەوە و ئەمەش ڕاستییەکە کە نابێت لەبیری بکەن.