ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانى مەهدی فەرید جێبەجێکرا .
لە هەواڵەکەدا هاتووە، مەهدی فەرید بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ موساد و هەوڵی تێکدانی تۆڕی زانیاریی دامەزراوە هەستیارەکانی ئێران سزای لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێندرابوو.
دەشڵێن، لە پارێزگای قوم 19 کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل سزای چوار تا 13 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکى جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران تا ئێستا ژمارەیەکى زۆر زیندانی سیاسی و چالاکوان بە تۆمەتی سیخوری لە لایەن دەزگاى دادوەرى ئەو وڵاتەوە لە سێدارەدراون.
