محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، بڕیارە هەڵەکانى ئەمریکا لەبارەى گەمارۆکان، نرخی بەرمیلێک نەوت بەرز دەکاتەوە بۆ 140 دۆلار .
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە ئێکس دەڵێت، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا قسەی بێمانان.
گوتیشى، کێشەی سەرەکی ئەمریکا لە عەقڵییەت و بیرکردنەوەی هەڵەدایە.
ڕاشیگەیاندووە، سێ ڕۆژ بەسەر هەڕەشەکاندا تێپەڕی و هیچ بیرە نەوتێک نەتەقیەوە و ئامادەین بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕاستەوخۆ دیمەنی بیرە نەوتەکان پەخش بکەین .
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ و وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا هەڕەشەی توندکردنەوەی سزاکان و بە هێرشکردنەسەر کەرتی وزەی ئێرانیان کردبوو.