سەرۆکی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە گوایە قالیباف لە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانەکان کشابێتەوە.
ئیمان شەمسائی سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی کاروباری پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: دەنگۆی کشانەوەی قالیباف لە سەرۆکایەتی شاندەکە دوورە لە ڕاستییەوە و ناوبراو لە هیج پۆستێک نەکشاتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵى بەڕێوەبردنی کاروبارەکانییەتی.
دەشڵێت: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە تا قالیباف یان هەر کەسێکی دیکە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەمان بکات.