ڕاستەوخۆ

ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیندانییەکی سیاسییدا جێبەجێ کرد

reset font size increase font size

دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەر هاوڵاتییەکدا بە ناوی "غۆلامڕەزا خانی شەکاراب" جێبەجێ کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" تاوانبار کرابوو و حوکمەکەشی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسند کرابوو.

ئاژانسی "میزان"ی زمانحاڵی دەزگای دادوەریی ئێران ئاشکرای کردووە کە ئەم کەسە پێشتر لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران سەرپێچیکار بووە و پیشینەی شەڕانگێزیی هەبووە.

 هەروەها بەپێی گوتەی دادگاکە و پشتبەستن بە دانپێدانانەکانی، یەکێک لە گرنگترین ئەو ئەرکانەی لەلایەن دەزگای مۆسادی ئیسرائیلییەوە پێی سپێردرابوو، چوون بووە بۆ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی چاودێریکردن و ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی حاخامێکی جوولەکە.

 ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ناوبراو لە ڕێگەی "ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی هەواڵگرییەوە" کێشکراوەتە ناوخۆی ئێران و لەلایەن هێزەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل، تا ئێستا زیاتر لە 30 زیندانیی پەیوەندیدار بە دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان لە ئێران لەسێدارەدراون و هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش گومان و نیگەرانیی قووڵیان لەسەر نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و بێبەشکردنی ئەم تۆمەتبارانە لە مافی هەبوونی پارێزەر دەربڕیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان