سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران سزادراوێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سێداره‌دا.
دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی عەلی فەهیم، یەکێک لە ده‌ستگیركراوانی دوایین خۆپێشاندانەکانی، بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی وڵات" جێبەجێ کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "میزان"ـی سەر بە دەزگای دادوەری، عەلی فەهیم شەوی 8ـی مانگی یه‌كی ئەمساڵ، لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کرابوو و جگە لە سێدارە، سزای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانیشی بەسەردا سەپێندرابوو.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، لە چوارچێوەی هەمان دۆسیەدا، محەمەد ئەمین بێگلەری و شاهین واحیدپەرەست و ئەمیر حسێن حاتەمی، لەسێدارە درابوون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ده‌ستگیركراوێكی دیكه‌ی هه‌مان دۆسیه، به ناوی ئەبولفەزل ساڵحی سیاوەشانی، مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره.