ڕاستەوخۆ

ئێران: دەبێت لێپرسینەوە لەو وڵاتانە بکرێت کە زەویی و ئاسمانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار هێنرا

reset font size increase font size

نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان وەڵامی وڵاتانی کەنداوی دایەوە و دەڵێت، دەبێت لێپرسینەوە لەو وڵاتانە بکرێت کە زەویی و ئاسمانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار دەهێنرێت.

ئەمیر سەعید ئیراوانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان وەڵامی نامەیەکی هاوبەشی هەریەک لە قەتەر و بەحرەین و سعودیە و ئیماڕات و کوەیت و ئوردنی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەوان بە ڕێگەدان بە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکان و زەویی و ئاسمانی وڵاتەکانیان بەشداربوون لە دەستدرێژییەکانی سەر ئێران، هێرشەکان لەوێوە کراونەتە سەریان و دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران دەستپێشخەر نەبووە لە هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک و وەڵامدانەوەشی بۆ هێرشەکان مافی ڕەوای خۆیەتیی و لەچوارچێوەی بەرگریی لەخۆکردنیدایە، دەشبێت قەرەبووی ئێران بکەنەوە.

لەبارەی ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش نوێنەرەکەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، بێدەنگی ئەنجومەنەکە و بێهەڵوێستی نیشانەی شکستی ئەنجومەنەکەیە لەوەی نەیتوانیوە کاریگەریی لە ڕاگرتنی جەنگدا هەبێت، ئەوەش هۆکاری بەردەوامیی هێرشەکان بووە.

دەوڵەتە عەرەبییەکان، هێرشەکانی ئێرانیان بۆسەر وڵاتەکانیان بە پێشێلکردنی سەروەریی ناوبردووە و داوایانکردبوو دەستبەجێ ڕیکار بەرانبەر تاران بگیرێتەبەر و هێرشەکانی ڕابگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.