ئێران دوو زیندانیی سیاسیی دیکەی له‌سێداره دا، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاویش ده‌ڵێت، مه‌ترسیی له‌سه‌ر دوو زیندانیكراوی دیكه‌ش هه‌یه له‌سێداره بدرێن.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو زیندانیكراو له‌سێداره دران، ئه‌مڕۆ دەزگاى دادوەریى ئێران بڵاویکردەوە، سزاى لە سێدارەدانى دوو زیندانیی سیاسی دیکەی به ناوه‌كانی (بابه‌ك عه‌لی پور و پویا قوبادی) جێبه‌جێ كردووه.
دەزگاى دادوەریى ئێران ده‌ڵێت، ئه‌و دوو سزادراوه، پێشتر به تۆمه‌تی "شه‌ڕ دژی خودا" ده‌ستگیر كراون.
ده‌شڵێت، سزادراوه‌كان، له ساڵی 2023ـه‌وه ده‌ستگیر كراون و له لایه‌ن لقی شه‌شی دادگای تارانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
دوێنێش ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، له‌سێداره‌دانی دوو زیندانیكراوی سیاسیی جێبه‌جێ كراوه و له هه‌مان دۆسیه‌شدا مه‌ترسیی له‌سه‌ر دوو زیندانییكراوی دیكه هه‌یه، كه له سێداره بدرێن.