ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2-4-2026 سزای له‌سێداره‌دانی هاوڵاتییه‌كی به ناوی "ئه‌میر حسێن حاتەمی" ته‌مه‌ن 19 ساڵ، جێبه‌جێكردووه.
ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران ده‌ڵێت " ئه‌میر حسێن حاتەمی، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە شەقامی دەماوەندی تاران، بەشداریی لە ئاگرتێبەردانی بنکەیەکی بەسیجدا کردووە".
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه، پێشتر و له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌تی (دژایەتیكردنی خودا)ی درابووه پاڵ.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سیداره دراوه، له‌گه‌ڵ چوار تۆمه‌تباری دیكه‌ی هه‌مان دۆسیه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گواسترابوونه‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی.
هه‌نگاو باسی له‌وه‌ش كردووه، لە ئێستادا چوار زیندانی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی (محەممەدئەمین بێگلەری، شاهین واحیدپەرەست کلور، ئەبولفەزل ساڵحی سیاوەشانی و عەلی فەهیم) کە پێشتر لەگەڵ ئه‌میر حسێن حاتەمی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونه‌وه، مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.